بەرپرسێكی دیکەی سەر بە ئاكەپە دەستی لەكار كێشایەوە

 بەرپرسێكی دیکەی سەر بە ئاكەپە دەستی لەكار كێشایەوە
بەرپرسێكی دیکەی سەر بە ئاكەپە بە فەرمی دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە ئاكەپە راگەیاند و دەڵێت دەچمە ناو ئەو پارتە تازەیەی کە ئەحمەد داودئۆغلو بەنیازە دروستی بكات.

ئۆزەر ئۆزتاشباش جێگری سەرۆكی ئاكەپە لە ناوچەی باخچەلی ئێڤلەری سەر بە ئیستەنبۆل بە فەرمی دەستی لە ئاكەپە كێشایەوە.

ئۆزتاشباش جگە لەو پۆستە فەرمییەی لەناو ئاكەپەدا هەیبوو، لە هەمانكاتدا سەرۆكی هەڵبژاردنی ئاكەپە بووە لە یاخچەلی ئێڤلەر، بەڵام وەكوو ئەوەی خۆی باسی دەكات و لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا ئاماژەی بۆ كردووە، یەكێك لەو هۆكارانەی وای كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە دوورخستنەوەی ئەحمەد داودئۆغلو بووە لە ئاكەپە.

ئەو ئاماژە دەدات، كاتێك لە ناوچەكەی ئەوان بینیویەتی شارەوانی نایەڵێت داودئۆغلوو بینایەك بۆ پارتە تازەكەی بە كرێ بگرێت، هەروەها دوورخستنەوەی داودئۆغلوو لە ئاكەپە وای لێ كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە و بڕیاریشی داوە بچێتە ناو ئەو پارتە تازەیەی بڕیارە بەرلە هاتنی ٢٠٢٠ داودئۆغلوو دروستی كات.

لەو كاتەوەی ئەحمەد داودئۆغلوو سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا بە فەرمی لەلایەن ئاكەپەوە لەو پارتە دوور خرایەوە، چەندین بەرپرسی گەورەی ناو ئاكەپە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە و چوونەتە بەرەی داودئۆغلوو.









باسنيوز
Top