ترەمپ داوا لە کیم جۆن ئون دەکات پەلە بکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێک
دەبێت بەخێرایی کاربکەیت بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنەکە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی کیم جۆن ئون، رێبەری کۆریای باکور کرد و رایگەیاند، "دەبێت بەخێرایی کاربکەیت بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنەکە".
ترەمپ نوسیویەتی، "بەمزوانە دەتبینم"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کۆبونەوەیەکی نوێ لەنێوانیاندا.
کۆریای باکور پێشنیازێکی ئەمریکای بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێ رەتکردوەتەوە
14ی ئەم مانگە، کۆریای باکور ڕۆژی رایگەیاند، پێشنیازێکی ئەمریکایان بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێ رەتکردوەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو وادەیەی پیۆنگیانگ بۆ واشنتن-ی دیاریکردوە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆتایی دێت.
پێشتر مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاندبو، مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشور دوادەخرێت، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ پێشخستنی پڕۆسەی ئاشتی نێوان کۆریای باکور و ئەمریکا کە ماوەیەکە راگیراوە.
خەندان
