له چه‌ند شارێكی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئیرنا، له شیراز و به‌نده‌ر عه‌باس و خوڕه‌مشه‌هر و ماهشههریش چه‌ند خۆپیشاندانێكی سنووردار به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له شاری سیرجان، توندترین خۆپیشاندان هه‌بووه و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه هێرش بكه‌نه سه‌ر پاڵاوگه‌كانی سووته‌مه‌نی و ئاگری تێبه‌رده‌ن، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی لێ‌گرتوون و نه‌یانتوانیووه ئه‌و كاره بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ شۆفێره‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كوژراندووهتهوه و رێگه‌ی كه‌مه‌ربه‌ندی كه به‌ره‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی شیراز ده‌ڕوات له باشووری ئێران داخستووه.
پێشتر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له ئێران هه‌زار تمه‌ن بووه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 100 دیناری چاپی عێراقی، به‌ڵام له رۆژی هه‌ینییه‌وه نرخه‌كه بۆ 3 هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه‌و بووه به نزیكه‌ی 300 دیناری عێراقی.
باسنيوز
K24
