دیپلۆماتێکی پێشووی توركیا: سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا بێ ئەنجام بوو
ولوچ ئۆزولكار سەركونسوڵی خانەنشینكراوی توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (T24)ی توركی، هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ئەمریكا كردووە.
ولوچ دەڵێت: "سەردانەكەی ئەردۆغان لەلایەك سەركەوتوو بوو و لەلایەكی تریشەوە بێ ئەنجام بوو بۆ توركیا. ئەردۆغان بەو سەردانەی توانی كەشوهەوایەكی نەرم و دەرگای گفتوگۆ بكاتەوە، هەروەها دەستی دۆستایەتی بۆ ئەمریكا درێژ كرد، بەڵام لەلایەكی ترەوە بۆ توركیا بێ ئەنجام بوو و دەسكەوتی نەبوو".
لە بەشێكیتری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش داوە لە هەموو ئەگەرێكدا نابێت توركیا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئەمریكا تێك بدات و پێویستە بەردەوام پەیوەندیی باش بێت، بەڵام ناشیشارێتەوە كە ناكۆكییەكانی ئەمریكا و توركیا لەسەر چەند پرسێكی گرنگ ئەوەندە گەورەیە کە چارەسەركردنی بە شێوەیەكی زۆر مەحاڵە و گرانیشە.
هەفتەی پێشوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی واشنتۆنی کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆامری تورکیا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.
باسنيوز
