پیلانێکی تیرۆریستی دژی نوێنەرایەتیی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت

پیلانێکی تیرۆریستی دژی نوێنەرایەتیی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت
دەزگای هەواڵگریی ئوردن پیلانێکی تیرۆریستی دژی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە عەممانی پایتەختی ولاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

بەپێی راپۆرتیکی رۆژنامەی (رای)ی ئوردنی، دوو توندڕەوی ئوردنی لە کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ دەستگیر کران، کە بە نیازبوون کردە تیرۆریستییەکان لەڕێی چەک، چەقۆ و ئۆتۆمبێل بۆ شێلان، لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام بدەن.

دوو توندڕەوەکە لەلایەن هەواڵگریی ئوردنەوە ئاشکرا کران و دەستگیر کراون و ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2019ش دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانەیان بۆ رای گشتی ئاشکرا کردووە.

هەروەک دەزگا ئەمنییەکانی ئوردن رایانگەیاندووە، دوو توندڕەوەکە، کە تەمەنیان لە 30 و 40ـەکان دایە، هەڵگری بیروباوەڕی توندڕەویی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون.













باسنيوز
Top