ئه‌ردۆغان: خۆپیشاندانه‌كان هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌كردنی جیهانی ئیسلامین
دوای كۆتاییهاتنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاریا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌نێو فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیسته‌نبووڵ، وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، دروستبوونی گرژی و كوژران و برینداربوونی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر، ئه‌ردۆغان گوتی "رێگه‌م پێبده‌ن به‌ڕاشكاوی بڵێم، به‌تایبه‌تی له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كێ له پشت ئه‌م جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دایه؟ گریمانەمان كردووه كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م گرژییانه‌یان دروستكردووه و ده‌یكه‌ن. پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م گرژی و ئاڵۆزییانه تاوەکو ئێران درێژه بكێشێت".
سەرۆککۆماری تورکیا پێیوایە ئەو خۆپیشاندانانە بۆ پەرتەوازەکردنی جیهانی ئیسلامین و لەوبارەیەوە گوتی "له خشته‌ی كاره‌كاندا، هه‌وڵ هه‌یه بۆ دروستكردنی په‌رته‌وازه‌یی و پارچه‌پارچه‌كردنی جیهانی ئیسلامی و بۆئه‌وه‌ی له‌نێوخۆمان ناكۆكی و ململانێ دروستببێت. بیربكه‌نه‌وه، عێراق و ئێرانیش به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان هه‌ڵوێستی نه‌رێنییان هه‌بوو".
