جۆنسن: لە مانگی یەکدا جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکەین
زۆر گەورەییە بۆ من ئەم ژمارە زۆرە لە ئێوە دەبینم لێرە، پێم وایە ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنە ئەم جیلە دەیبینێت
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بریتانیا لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ کۆمەڵێک دەنگدەری وڵاتەکەی رایگەیاند، "زۆر گەورەییە بۆ من ئەم ژمارە زۆرە لە ئێوە دەبینم لێرە، پێم وایە ئەمە گرنگترین هەڵبژاردنە ئەم جیلە دەیبینێت".
هەوڵدەدەم ڕەزامەندی پەرلەمان بەدەست بهێنێم سەبارەت بە ڕێککەوتنی جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا
جۆنسن بەڵێنیدا ئەگەر دوبارە وەک سەرۆک وەزیر هەڵبژێردرێتەوە ئەوا بەزوترین کات هەوڵدەدات ڕەزامەندی پەرلەمان بەدەست بهێنێت سەبارەت بە ڕێککەوتنی جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
باسی لەوەشکرد، "ئەو هەوڵەی دەیدەم بۆ ئەوەیە کە لە مانگی یەکدا جیابونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ بکەین و کۆتایی بەم نادیارییە بهێنین کە ڕوبەڕوی وڵاتەکەمان بوەتەوە".
خەندان
