تره‌مپ: له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی راگرتنی شه‌ڕمان كرد له‌گه‌ڵ كورد
تره‌مپ له تویتێكدا ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی باشم له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی پێڕاگه‌یاندم، كه هاوسه‌ر و خوشكێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوون".
له باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاش هه‌ر له تویته‌كه‌یدا تره‌مپ ده‌ڵێت: "گفتوگۆكانمان له باره‌ی سنووره‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ سووریا، له‌ناوبردنی تیرۆریستان و راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ كورد بوو، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش تاووتوێ كران".
تره‌مپ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "به‌خۆشحاڵییه‌وه" چاوه‌ڕێی دیداری خۆی ده‌كات له ئه‌ردۆغان، كه بڕیاره سه‌رۆكی توركیا له 13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019 سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
