نەتەوەیەکگرتووەکان: کاتی ئەوەیە دیالۆگی نیشتمانیی لە عێراق ئەنجامبدرێت
جێنین پلاسخارت، بە ئاماژەدان بە رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، دەڵێ: تووندوتیژی تەنیا تووندوتیژی زیاتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت و پێویستە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکان بپارێزرێن.
نێردهی تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق هەروەها هۆشداریی دەدات و دەڵێ تووڕەیی زۆری خەڵک نابێت بە کەم بزانرێت یان خوێندنەوەی هەڵەی بۆ بکرێت.
بەغدا، بەسرە، میسان، زیقار، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، واست، بابل و موسەنا کە بەشار و ناوچەی شیعەکان ناسراون 11 رۆژە دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی بەردەوامی تێدان، ئامارە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ باس لەبرینداربوونی زیاتر لە 12 ھەزار کەس و کوژرانی نزیکەی 300 خۆپیشاندەر دەکەن، بەڵام خۆپیشاندەران دەڵێن زۆر لەو ژمارەیە زیاتر خەڵک بوونەتە قوربانی.
