سوپای لوبنان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گوللە بەکار دەهێنێت

 سوپای لوبنان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گوللە بەکار دەهێنێت


سوپای لوبنان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و کردنەوەی رێگاکان، گوللە بەکار دەهێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 4-11-2019، خۆپیشاندەرانی لوبنان بەردەوامبوون لە داخستنی چەندین رێگای سەرەکیی بەیرووت و شارەکانی دیکەی وڵاتەکەیان.

سوپای لوبنان بۆ کرنەوەی رێگاکان، گوللەی پلاستیکی لە دژی خۆپیشاندەران بەکار هێناوە و بەهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، دروست بووە.

خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە ئێوارەی رۆژی 17-10-2019ـەوە دەستیان پێ کردووە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و هەلوەشاندنەوەی حکوومەتەکەیان، دەکەن.

لوبنان وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لە هەرسێ پێکهاتەی عەرەبی سوننە، عەرەبی شیعە و مەسیحی پێک دێت و پۆستە سیادییەکان بەپێی عورفێک بەمشێوەیە یەکلا کراونەتەوە؛

- سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ پێکهاتەی مەسیحی

- سەرۆکایەتیی وەزیران بۆ پێکهاتەی سوننەمەزهەب

- سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەی شیعەمەزهەب

بەهۆی ناکۆکیی سیاسیی و دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی، لە ساڵی 1975 تا 1990 شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پێکهاتەکان دروست بوو و بووە هۆی کوژرانی 120 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتەکە.





باسنيوز
Top