خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامن

خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوامن
هاوشێوەی بەیرووت و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، لە تەرابلووس خەڵکی رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی وڵات دەکەن و دروشمیان ئەوەیە "هەموویان دەبێت بڕۆن".

ئەحمەد قوتوب خۆپیشاندەرێکی تەرابلووسە دەڵێت "ئێمە لێرە بەردەوامین تاوەکو هەموو داواکارییەکانی گەل دەستەبەردەکرێن و هەموو حکومەت و سەرۆک عەون دەڕووخێنین، حکومەت و پەرلەمانی نوێ پێکدەهێنین".

خۆپیشاندانەکانی لوبنان لە رۆژی 17ـی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دژ بە گەندەڵی و بێکاری بەرپابوون و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.

بەرهەمی نەتەوەیی لوبنان لە یەک ساڵدا نزیکەی 50 ملیار دۆلارە، بەڵام ئەو وڵاتە زیاتر لە 86 ملیار دۆلار قەرزارە، واتە لە 150%ـی کۆی بەرهەمی نەتەوەیی. خۆپیشاندەران دەڵێن، هۆکاری ئەم قەرزە زۆرە، بەرپرسانی گەندەڵکاری حکومەتن کە سامانی وڵات دەدزن. بانقەکانیش ئامرازی پاراستنی پارەی دزراوی گەلی لوبنان و کردەوە قێزونەکانی حکومەت دادەپۆشن.

بەشێكی زۆری خۆپیشاندەران داوایان لە هێزە ئەمنیەکان کردووە رێگە نەدەن بانقەکان هاوکاری بەرپرسانی حکومەت بکەن لە بردنە دەرەوەی سامانەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات.
Top