نانسي پێلوسی: ئایا رەوایە سەرۆک فشاربکاتە سەر وڵاتێکی بیانی بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی

نانسي پێلوسی: ئایا رەوایە سەرۆک فشاربکاتە سەر وڵاتێکی بیانی بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی "ناپاکییەکەی ترەمپ" لە یەک پرسیاری سادەوە سەرچاوەی گرتوە، ئایا رەوایە سەرۆک "فشار بکاتە سەر وڵاتێکی بیانی بۆ مەبەستی سیاسی تایبەتی خۆی؟".

ماوەی زیاتر لە دو مانگە، هەواڵی تۆمەتباربونی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی لە میدیاکانی جیهانەوە بڵاوبوەتەوە


ماوەی زیاتر لە دو مانگە، هەواڵی تۆمەتباربونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی لە میدیاکانی جیهانەوە بڵاوبوەتەوە، بەوەی گوایە "ترەمپ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی 25 تەموزدا داوای لە ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، کردوە تا لەبارەی چالاکییەکانی کوڕی جۆ بایدن، لێکۆڵینەوە بکات.

جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، ئێستا یەکێکە لە کاندیدە بە‌هێزەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020ی ئەمریکا و بە رکابەرێکی جددی ترەمپ هەژمار دەکرێت.

لێکۆڵینەوەکانمان لەبارەی ناپاکییەکەی ترەمپ لە یەک پرسیاری سادەوە سەرچاوەی گرتوە، ئایا رەوایە سەرۆک فشار بکاتە سەر وڵاتێکی بیانی بۆ مەبەستی سیاسی تایبەتی خۆی


هاوکات نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CBSی ئەمریکی سەبارەت بە بابەتی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "لێکۆڵینەوەکانمان لەبارەی ناپاکییەکەی ترەمپ لە یەک پرسیاری سادەوە سەرچاوەی گرتوە، ئایا رەوایە سەرۆک فشار بکاتە سەر وڵاتێکی بیانی بۆ مەبەستی سیاسی تایبەتی خۆی؟".

لە مانگی رابردودا نانسی پێلوسی و205 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایانکرد لێکۆڵینەوەی شەفاف لەگەڵ ترەمپ بکرێت


لە مانگی رابردودا نانسی پێلوسی و 205 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوایانکرد "لێکۆڵینەوەی شەفاف" لەگەڵ ترەمپ بکرێت، سەبارەت بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامیداوە، لایخۆشیەوە ترەمپ ئیدانەی ئەو هەنگاوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و گواستنەوەی ئەو هەواڵەی لە شاشەکانی تەلەفیزیۆنەوە بە "هەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی کەسایەتی" ناوبرد.

بە بڕوای دیموکراتەکانی ئەمریکا ترەمپ بە فشارکردنە سەر هاوتا ئۆکرانییەکەی لەڕێگەی گرتنەوەی یارمەتیە سەربازیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکای خستوەتە مەترسییەوە و "پاکی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای خستوەتە ژێر پرسیارەوە".








خەندان
Top