نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازەکەی ئەردۆغان تاوتوێ دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازەکەی ئەردۆغان تاوتوێ دەکات
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، تیمێك بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازی توركیا لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا دروست دەكەن.

فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پلانی وڵاتەكەی بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام و گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا ئاشكرا كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، تیمێكی تایبەت بۆ تاوتوێكردنی ئەو پێشنیازەی ئەردۆغان پێكدەھێنێت.

گوتیشی، گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە ئەردۆغانی راگەیاندووە، پێویستە پەنابەران بەبێ فشار و لە دۆخێكی ئارامدا بگەڕێندرێنەوە و کێشەکانیش بە رێگای دیبلۆماسی چارەسەر بکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە هێزەکانی کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێیان وایە، مەبەست لە پلانەکەی تورکیا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردییەکانە.




K24
Top