به‌شار ئه‌سه‌د: به‌غدادی درووستكراوی ئه‌مه‌ریكا بوو
به‌شار ئه‌سه‌د، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سووریاى راگه‌یاندووه، رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا شكستی به پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێناوه له باره‌ی درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" و ئاشكراشی ده‌كات، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشنیازی ئه‌ڵمانیا بۆ "ناوچه‌ی ئارام" به مه‌رامی دابه‌شكردنی خاكی سووریایه و لایه‌نه كوردییه‌كانیش هه‌وڵی دابه‌شكردنی وڵاته‌كه ده‌ده‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی 2 هه‌زار و 500 سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه راگه‌یاندبوو.
له باره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌سه‌د رایگه‌یاند، تره‌مپ باشترین و راستگۆترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه به روون و ئاشكرا "مه‌رامه‌كانی" خۆی ده‌رده‌خات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه به‌غدادی له ژێر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیندانی بوو له عێراق، بۆ ئه‌وه ئازادیان كردووه تا ئه‌و رۆڵه ببینێت، دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوكار و به‌شدار نه‌بوونه و زانیاریشیان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌راستی به‌غدادی كوژراوه یان نا.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه به نێوه‌ندگیری رووسیا بووه و شتێكی شاراوه‌ش نییه.
گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ناوچه كوردییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، به گه‌ڕانه‌وه‌ی حكوومه‌تی سووریا وه‌سف ده‌كات به ته‌واوی هێز و ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رێنمایی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی و خوێندن بۆ كورد ده‌رده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی بوونی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر خاكی سووریا، ئه‌سه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ر شوێنێك بێت داگیركه‌ره و ئه‌وانه‌ی هاوكاریشی ده‌كه‌ن "خائینن".
