كۆنگرێس پرۆسه‌ی ئاشكرای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له تره‌مپ ده‌ستپێده‌كات
ده‌نگدانه‌كه ته‌نیا زۆرینه‌ی ساده‌ی پێویستبوو. 232 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌دا و 196 ئه‌ندام دژی ده‌نگیاندا. هیچ ئه‌ندامێكی پارته‌كه‌ی تره‌مپیش ده‌نگی به "به‌ڵێ" نه‌دا.
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك كه پێی ده‌ڵێن ئیمپیچمێنت (impeacmenet) كارێكی ده‌گمه‌نه له ئه‌مریكا و له مێژووی وڵاته‌كه‌دا ته‌نیا سێ‌جار پیاده‌كراوه. ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نیا یه‌ك قۆناغی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه له سه‌رۆك.
ئهگهربێتو دوای لێكۆڵینه‌وه به زۆرینه‌ی ساده (51%) ده‌نگدرا بۆ ئیمپیچكردن (تۆمه‌تباركردن)ی سه‌رۆك، ئه‌وه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌نجوومه‌نی پیران دادگایی ده‌كرێت. دادوه‌ری باڵای ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی دادگاییه‌كه ده‌كات و ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگ بۆ لابردنی سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی بده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران له ژێر كۆنترۆڵی كۆمارییه‌كاندایه، چاوهڕێناكرێت سه‌رۆك به‌ته‌واوی له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه -یاخود متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
