ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی دیکەی ئێرانی دەخرێنە ناو لیستی تیرۆر
ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی و میلیشیای نزیک لەو وڵاتە دەخرێنە ناو لیستی تیرۆرەوە.
شەش وڵاتی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی و ئەمریکا، کە ئەندامی سەنتەری رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆرن، 25 کەسایەتی و دامەزراوەیان خستە ناو لیستی تیرۆرەوە.
سعودیە ناوی سێ کەسایەتی و دامەزراوەی بۆ یستەکە زیاد کردووە و بەو شێوەیە، لە سەنتەری رووبەڕووبوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر 25 دامەزراوە و کەسایەتی خراونەتە ناو لیستی تیرۆر و لە سعودیەش 28.
ناوی دامەزراوەکان:
- رێکخراوی بەسیج
- دەزگای هاریکاریی بەسیج
- بانکی میهر
- بانکی میللەت
بانکی پارسیان
- بانکی سینا
- گرووپی بەهمەن
- کۆمپانیای میهر بۆ وەبەرهێنان
- کۆمپانیای تەدبیرجان بۆ وەبەرهێنان لە بواری خانووبەرە
- کۆمپانیای نگین ساحل بۆ وەبەرهێنان لە بواری خانووبەرە
- گرووپی ئابووریی میهر
- کۆمپانیای تەکنۆتاری ئەندازیاری
- کۆمپانیای تەکتەر بۆ وەبەرهێنان
- کۆمپانیای دروستکردنی تراکتۆر
- کۆمپانیای پەرەپێدانی کانەکانی زەنک
- کالیسمین
- کۆمپانیای قەشەم لەبواری زەنک
- کۆمپانیای بەندەر عەباس بۆ بەرهەمهێنانی زەنک
- کۆمپانیای زەنجان بۆ وەبەرهێنانی ترشیات
- کۆمپانیای بەرهەمە کیمیاوییەکان
- کۆمپانیای موبارەکە بۆ بەرهەمهێنانی ئاسن
- کۆمپایای ئەندێشە ماه ئاوەران بۆ وەبەرهێنان
ناوی کەسایەتییەکان، کە بەتۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە سوپای قودسی ئێرانی و میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانییەوە خراونەتە ناو لیستی تیرۆر:
- شبل موحسین زەیدی، لە عێراق لەدایک بووە
- یوسف هاشم، لە لوبنان لەدایک بووە
- محەمەد عەبدولهادی فەرحات، لە کوێت لەدایک بووە
- عەدنان حوسێن کەوسەرانی، لە لوبنان لەدایک بووە
- جواد نەسروڵڵا، لە لوبنان لەدایک بووە
- قاسم عەبدوڵڵا عەلی
باسنيوز
