دیموكراته‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ لابردنی تره‌مپ چڕ كردووه‌ته‌وه
ئه‌و ره‌شنووسه به ناوی جیمس ماكگڤرن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی رێككاره‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات، خراوه‌ته‌ڕوو.
بڕیاره‌كه ژماره‌یه‌ك له لیژنه‌كانی نوێنه‌ران راده‌سپێرێت، به‌رده‌وام بن له لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخه‌ن ئایا هۆكاری پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی به‌كار بهێنێت و دۆناڵد تره‌مپ له كار دوور بخاته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت، پرسی ئه‌و پڕۆژه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019) بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
K24
