هێزێکی تایبەتی ئەمریکی، ئەبوبەکر بەغدادی لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا،یان کوشتوە
هێزەکە ناوی یەکەی (دەلتا فۆرس)ـە، کە یەکەیەکی تایبەتی فیرقەی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەمی ئەمریکایە. دەلتا فۆرس لە ساڵی 1977 لەلایەن عەقید چارلس بیکویس دامەزراوە.
هەروەک میدیا ئەمریکییەکان باسی دەکەن، تیمێکی دەلتا فۆرس بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 27-10-2019 لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی کوشت.
ئەرکی تایبەتی دەلتا فۆرس کوشتن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیە، کە ئەمریکا بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆی، دادەنێت، جگە لە رزگارکردنی بارمتە ئەمریکییەکان، کە گرووپە تیرۆریستییەکان دەیانڕفێنن.
دوو لە دیارترین ئەرکەکانی دەلتا فۆرس بەر لە کوشتنی بەغدادی، بریتین لە:
- هەوڵدان بۆ رزگارکردنی دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران لە ساڵی 1980.
ئەو ئۆپەراسیۆنە، کە دوای دەستبەسەرکردنی دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لەلایەن شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی روحوڵڵا خومەینی، یەکەم رێبەری باڵای ئێران ئەنجام درا، شکستی هێنا و بووە هۆی کوژرانی هەشت ئەمریکی و تێکشکانی دوو فڕۆکەی ئەو وڵاتە.
- کوشتنی ئوسامە بن لادن
هێزێکی یەکەی دەلتا فۆرس لە مانگی ئایاری 2011، ئوسامە بن لادنی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەی لە شاری ئەبوەت ئاباد لە پاکستان، کوشت.
باسنیووز
