سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە
سەدان هەزار هاووڵاتیی سەربەخۆخوازە هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا، دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
خۆپیشاندانەکە ئێوارە و شەوی شەممە 26-10-2019 لە شاری بەرشلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا، ئەنجام درا.
خۆپیشاندەران، کە ژمارەیان بە 350 هەزار کەس دەخەمڵێندرا، ئاڵای کەتەلۆنیایان بەرز کردبووە و ناڕەزاییان دژی سزای دادگای ئیسپانی بەسەر سەرکردە سەربەخۆخوازەکانی کەتەلۆنیا دەربڕی.
رۆژی 14-10-2019، دادگای ئیسپانیا سزای زیندانیکردنی بەسەر سەرکردە سەربەخۆخوازەکانی کەتەلۆنیادا سەپاند و لەو کاتەشەوە، سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا بەردەوام خۆپیشاندان دژی ئەو بڕایارە دەکەن.
رۆژی 1-10-2017، زیاتر لە %90ـی هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا لە ریفراندۆمێکدا، داوای جیابوونەوەی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا کرد و دەنگیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دا، بەڵام حکوومەتی ئیسپانیا بە زەبری هێز و دەستگیرکردنی هەزاران سەربەخۆخواز، کۆتایی بەو هەوڵەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هێنا.
باسنیوز
