ئه‌ڵمانیا: پێویسته توركیا كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنێت و هێزه‌كانی له سووریا بباته ده‌ره‌وه
به گوێره‌ی ئاژانسی دوێچه ڤیلله، هایكۆ ماس، داوای له ئه‌نقه‌ره كردووه، كۆتایی به شه‌ڕ بهێنێت و هۆشداری داوه ناكرێت ئه‌و سوپا و هێزه سه‌ربازییانه‌ی توركیا به به‌رده‌وامی بمێننه‌وه.
هايكۆ ماس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئه‌وان، ده‌سته‌به‌ركردنی پارێزگاری كردنه له ئاگربه‌ست و درێژكردنه‌وه‌ی ماوهكهیهتی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ره‌خنه له پلانه‌كانی توركیا ده‌گرێت، كه به نیازه 3.6 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له "ناوچه‌ی ئارام" نیشته‌جێ بكات.
هايكۆ ماس له تویته‌ری خۆیشیه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه چوار داوای له توركیا كردووه، ئه‌وانیش: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش -راگرتنی شه‌ڕ و پابه‌ندبوونی ئاگربه‌ست و نه‌هێشتی هێزی سه‌ربازی توركیا له سووریا - پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا - ناردنی هاوكاری مرۆییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له "ناوچه‌ی ئارام" پێویستیانه.
