وەزیری بەرگری تورکیا: رێککەوتننامەی سۆچی وەک خۆی جێبەجێدەکرێت
"رێککەوتتنامەکەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە کە لە سۆچی واژۆکرا، بەگوێرەی پلانی دارێژراو دەڕوات بەڕێوە
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی تورکیا، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبونەوەی وڵاتانی ناتۆ لە بڕۆکسل رایگەیاند، "رێککەوتتنامەکەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە کە لە سۆچی واژۆکرا، بەگوێرەی پلانی دارێژراو دەڕوات بەڕێوە".
پێویستە یەپەکە و هەسەدە بەگوێرەی رێککەوتننامەکە لە ماوەی 150 کاتژمێردا، 30 کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا بکشێنەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەکە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەگوێرەی رێککەوتننامەکە لە ماوەی 150 کاتژمێردا، 30 کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا بکشێنەوە.
22ی ئەم مانگە تورکیا و روسیا رێککەوتنێکی 10 خاڵییان بۆ پاراستنی سنور، یەکێتی خاکی سوریا و دەرچونی هێزە بیناییەکان واژۆکرد، بە گوێرەی رێککەوتنەکە لە ماوەی 150 کاتژمێردا هەسەدە لە تەواوی ئەو ناوچانەدا دەکشێتەوە کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام و لەبەرامبەریشدا تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی هێرشەکانیان رادەگرن.
خەندان
