شا سەلمان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەگۆڕێت
شای شانشینی سعودیە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەگۆڕێت و کەسێکی بنەماڵەکەی لە شوێنی دادەنێت.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، شای سعودیە فەرمانێکی دەرکردووە و بەهۆیەوە ئیبراهیم عەساف لە پۆستی وەزیری دەرەوە دوور خرایەوە و کرایە وەزیری دەوڵەت و ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران.
بەپێی فەرمانەکەی دیوانی شاهانەی سعودیە، فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵڵا بن فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعودی، وەک وەزیری دەرەوەی سعودیە دیاری کرا.
جگە لە وەزیری دەرەوە، شای سعودیە نەبیل محەمەد ئەلعامودیی وەزیری گواستنەوە لەکارەکەی لاداوە و ساڵح بن ناسر بن عەلی ئەلجاسری لە شوێنەکەی داناوە.
باسنيوز
