کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عەرەبی دیار نامێنێت

 کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عەرەبی دیار نامێنێت


کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عەرەبی دیار نامێنێت و پەنجەی تۆمەت بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژ دەکرێت.

کەشتییەکە، کە بەناوی (ئێم تی ریاح)ـە و ئاڵای پەنەمای بەرز کردووەتەوە، نەوتی لەنێوان بەندەرەکانی دوبەی و شاریقە بۆ بەندەری فەجیرە لە ئیمارات، دەگواستنەوە.

ریاح لە رۆژی سێشەممە 16-7-2019ـەوە لەو کاتەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە، دیار نەماوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نییە.

ئەمریکا پێی وایە ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە، بەڵام هیشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی کەشتییەکەوە بەردەست، نییە.









باسنيوز
Top