سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: هێرش كردنه‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان به رێنمایی ئێرانه
گراهام رۆژی سێشه‌ممه له كۆنفرانسیكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان روونكردینه‌وه كه بۆچی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای ئێران له رابردوو مه‌ترسیدارتره. هێرش كردنه‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیش به هه‌ماهه‌نگی و ئاراسته‌كردنی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت".
پێشتریش پاریك شاناهان، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی نوێ له كه‌نداو، رێگه‌ی له ئێران گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. هه‌رچه‌نده واشنتن نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیران‌دا بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌كرێت به ته‌واوه‌تی پێشبینی ئه‌وه بكرێت، كه ئێران له پشت هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات و هه‌ردوو وێستگه‌ی ترۆمپای نه‌وتی سعوودیه بێت.
پۆ‌مپێیۆ له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری ئه‌مه‌ریكی هیۆ هویت، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له پیگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، هه‌وره‌ها شێوازی هێرشه‌كان، زۆر نزیكه له‌وه‌ی كه ئێران له پشت ئه‌و هێرشانه بێت".
پۆ‌مپێیۆ له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گووتی: "لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕیار و رێككارانه‌ی كه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و رێگریش له ئێران ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هیچ ره‌فتارێكی خراپ له ناوچه‌كه بكات، به تایبه‌ت كه زۆر مه‌ترسی راسته‌قینه بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه له ناوچه‌كه هه‌ن و ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت و نانه‌وه‌ی پشێوی له بازاڕی نه‌وتدا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گووتی: "له‌كاتێكدا تاران هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وامی به‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه‌ی بدات كه ماوه‌ی 40 ساڵه له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، چونكه ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌بینێت".
k24
