ئەمریكا فرۆشتنی هەمو پێداویستیە سەربازییەكانی فڕۆكەی F-35 ی بە توركیا راگرت

ئەمریكا فرۆشتنی هەمو پێداویستیە سەربازییەكانی فڕۆكەی F-35 ی بە توركیا راگرت
ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا بریاریدا هەمو جۆرە پێداویستییەکی سەربازی فڕۆکەی( F-35) بەتورکیا راگرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە دو سەرچاوەی نزیک لەبەرپرسانی ئەمریکا وەریگرتوە، بەرپرسانی ئەمریکا بەهاوتا تورکییەکانیان وتوە چیتر ئەمریکا پێداویستی سەربازی فرۆکەی F-35) )یان پێنافرۆشێت.

یەکەمین جارە ئەمریکا بڕیاری کۆنکرێتی لەدژی ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ دەردەکات بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی
فڕۆکەی( F-35) لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکییەوە دروستدەکرێت و بەپێی زانیارییەکان بریارەکە ناردنی کەرەستە ئامادەکراوەکانی ئێستاش دەگرێتەوە کە بریاروایە بەمزوانە بگەیەنرێتە دەستی تورکیا.

پاش هەرەسهێنانی پارتەکەی لەدو گەورەترین پارێزگای تورکیا لەئەستەمبول و عەنقەرە، ئەمە دوەم هەواڵی ناخۆش و چاوەرواننەکراو بو کە درا بەگوێی رەجەب تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی کۆماری تورکیا.




خەندان
Top