وەزیرێکی پێشوو: نەتانیاهۆ نەیهێشت سەرکردە ئیسلامییەکان تیرۆر بکەین

وەزیرێکی پێشوو: نەتانیاهۆ نەیهێشت سەرکردە ئیسلامییەکان تیرۆر بکەین
وەزیرێکی پێشووی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، کە لیستێی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردە ئیسلامییە توندڕەوەکانی فەلەستین ئامادە کردبوو.

ئەفگیدۆر لیبەرمان، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل (2016 - 2018) لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، ئاشکرای کردووە، کە لە مانگی 7ـی ساڵی رابردوو پێشنیازی تیرۆرکردنی ژمارەیەک سەرکردەی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلام، کردبوو.

ئەفگیدۆر لیبەرمان هەروەها رایگەیاندووە، کە پێشنیازەکەی داوەتە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، بەڵام نەتانیاهۆ رازی نەبوو لەسەر تیرۆرکردنی ئەو سەرکردانەی حەماس و جیهادی ئیسلامی.

حەماس و جیهادی فەلەستینی دوو بزووتنەوەی ئیسلامیی فەلەستینین و لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە خراونەتە ناو لیستی تیرۆر.










باسنيوز
Top