بەرپرسێکی باڵای ئێران هەڕەشەیەکی توند لە عێراق دەکات

بەرپرسێکی باڵای ئێران هەڕەشەیەکی توند لە عێراق دەکات
بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەیەکی توند لە عێراق و وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکەی، دەکات.

حسامەدین ئاشنا، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی ئێران و راوێژکاری حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەگەر وڵاتانی دراوسێ پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن، ئەوا سوپای وڵاتەکەی شەڕ بەرپا دەکات.

حسامەدین ئاشنا بە هەڕەشەکردن لە دراوسێی وڵاتەکەی (عێراق، تورکیا، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، تورکمانستان، ئەفغانستان و پاکستان و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی)، رایگەیاندووە، ”یان ئاسایشی هەموومان پارێزراو دەبێ، یان ئاسایشی هیچ لایەکمان نامێنێت“.












باسنيوز
Top