دوای بەڵێنی سعودیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت دابەزی

دوای بەڵێنی سعودیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت دابەزی
دوای بەڵێنی دەسەڵاتدارانی سعودیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی تەكساس دابەزی بۆ 72.51 دۆلار، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێك ڕۆژی هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 74.46 دۆلار، كە ئەوەش بەرزترین نرخە لەساڵی 2014 پێی گەیشتبێ.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 78.68 دۆلار دابەزی.

لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ترس لە سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران ڕێژەی نەوت لە بازاڕە جیهانیەكان كەمیكرد لەوكاتەشدا خواستی نەوت بەرزبووەوە.




خەندان
Top