هۆڵەندا بڕیارێکی دژی ئیسلامییەکانی وڵاتەکەی دا

 هۆڵەندا بڕیارێکی دژی ئیسلامییەکانی وڵاتەکەی دا
ئەنجومەنی پیرانی شانشینی هۆڵەندا بڕیارێکی توندی دژی ئیسلامییەکانی وڵاتەکەی دا.



بڕیارەکە رۆژی سێشەممە 26/6/2018 لە ئەنجومەنی پیران درا و تێیدا رووبەند (نیقاب)ی ژنە ئیسلامییەکان لە قوتابخانە، فەرمانگەکانی حکوومەت، نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکانی دیکە، قەدەغە کرا.



بڕیارەکە بە دەنگی 44 ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە پەرلەمانی هۆڵەندا، کە لە 75 ئەندام پێک دێت، پەسەند کرا و 31 ئەندامیش دژی بڕیارەکە بوون.






باسنيوز
Top