بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل دوو مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کردووە
لە لایەکی دیکەوە، روانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا نەیتوانیوە بەر بەو دوو مووشەکە بگرێت پێش کەوتنەخوارەوەیان پووچەڵیان بکاتەوە.
لە هەواڵەکەی روانگەی سووری هاتووە: "مووشەکەکان جبەخانەی میلیشیا دەرەکییەکانی سووریایان کردۆتە ئامانج کە دەکەونە نزیک فرۆکەخانەی دیمەشق".
لەبارەی ئەو هێرشە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز پەیوەندی کردووە بە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بەڵام ناوبراو تەنها گوتوویەتی: "ئێمە لێدوان لەسەر ئەو جۆرە هەواڵانە نادەین".
ئیسرائیل چەندین جار هەڕەشەی لە میلیشیاکانی ئێران لە سووریا کردووە و هێرشی کردوونەتە سەر، تارانیش رەتیدەکاتەوە سوپاکەی لە سووریا بکشێنێتەوە.
K24 -
