ڕاوێژكارێكى خامه‌نه‌یی: گه‌ر سعوودییه هه‌ڵه بكات هه‌زار مووشه‌كى پێوه ده‌نێین
یه‌حیا سه‌فه‌وى، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ڕابه‌رى باڵاى ئێران، ڕای گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سعوودییه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئێران بكات، هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژدا هه‌زار مووشه‌ك به كۆشكه‌كانى شاهانهیانهوه ده‌نێن".
ئه‌و ڕاوێژكارهى عه‌لى خامه‌نه‌یی، به‌دووریشی زانى سعوودییه "هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره بكات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێران هێزی یه‌كه‌مه له ناوچه‌كه و هیچ كێشه‌یه‌كیش به بێ تاران، چاره‌سه‌ر ناكرێت.
باسنيوز
