گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕەوشی ناجێگری ئابووری بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزاییەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕەوشی ناجێگری ئابووری بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزاییەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ئاشکرای کرد، سەرەڕای بڕیاری یەکلایەنە و نایاسایی ئەمریکا، وڵاتەکەی هێشتا پابەندی ڕێککەوتنی ناوکییە و تێیدا دەمێنێتەوە.



بەهرام قاسمی، ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیی هەفتانەدا ئاشکرای کرد، ئێران و پێنج و وڵاتی دیکە هێشتا پابدنەی مانەوە لەناو ڕێککەوتنی ناوکین و ئەوە ئەمریکا و شەخشی دۆناڵد ترەمپ بوون کە نەیانتوانی ئەو ڕێککەوتنە قەبووڵ بکەن و لێی هاتنە دەرەوە.



گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یەکێتیی ئەورووپا وێڕای چین و ڕووسیا هاوشانی ئێران لە ڕێککەوتنەکە دەمێننەوە و لەمبارەوە سەرقاڵی دانوستانن کە چۆن ئەو ڕێککەوتنە وەک خۆی بپارێزن.



ئەوەشی خستە ڕوو، هەر پێشنیارێک کەلە ئەنجامدا بە ئێران بکرێت، هەتا بڕیارە پێویستەکان تاوتوێ بکات، دەبێ بە ڕێککەوتنی سێ وڵاتی ئەورووپی، هاوکات چین و ڕووسیا بگات، بە واتایەکی دیکە دەبێ بە ڕوون و ئاشکرا بەرژەوەندییەکانی ئەو لایەنانە لەبەرچاو بگرێت و بەگشتی ناکرێ لە دەرەوەی بڕیار و ڕەفتاری چین و ڕووسیاوە هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەم پرسە بکرێت.



ئەو گوتانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێک دان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەباس عێراقچی، بەپرسی تیمی دانوستانکاری ئێران بۆ پرسی ناوکی، هەروەها جێگری محەەمەد جەواد زەریف ئاشکرای کرد کەلە هەفتەکانی داهاتوودا ئێران لە ڕێککەوتنی ناوکی دەکشێتەوە و تەنیا ڕێکار بۆ هاوسەنگبوون لە بەرانبەر هەڵوێستی ئەمریکا کشانەوەیە لەو ڕێککەوتنە.



ڕێکەوتی 2018/5/9 بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران کشایەوە و پاش ئەوە زۆرینەی گەمارۆ تایبەتەکانی ئەمریکا و نێوەدەوڵەتییەکان لەدژی ئێران خرانەوە گەڕ و بەم هۆیەشەوە بە دیان کۆمپانیای ئابووری و بازرگانی لەو وڵاتە کشانەوە و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر تمەنیش بووەتە هۆی پشێویی بازار و سەرەنجام ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خەڵکی تارانی لێ کەوتەوە.









باسنيوز
Top