کیم جۆنگ ئون بڕیاری گواستنەوەی تۆپخانەی وڵاتەکەی دەدات

 کیم جۆنگ ئون بڕیاری گواستنەوەی تۆپخانەی وڵاتەکەی دەدات
بڕیاری گواستنەوەی تۆپخانەی وڵاتەکەی لە باشوور دەدات.



رۆژی دووشەممە 25/6/2018 لی ناک یون، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، بەرپرسانی بالای کۆریای باکوور بە سەرۆکایەتیی کیم جۆنگ ئون تاوتوێی وەدیهێنانی ئاشتەوایی لە نیمچە دوورگەکە دەکەن.



لی ناک یون هەروەها رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی کرانەوەی کۆریای باکوور، رژـێمی ئەو وڵاتە بە نیازە تۆپخانەی سوپاکەی لەسەر سنوور و بەڕووی کۆریای باشوور، هەڵبگرێت و بگوازێتەوە ناوچەیەکی دیکە.



پێشتر بەهۆی حاڵەتی شەڕی هەردوو کۆریاوە، رژێمی کۆریای باکوور نزیکەی هەزار چەکی تۆپی دوورهاوێژی لەسەر سنووری کۆریای باشوور جێگیر کردبوو، کە ببوونە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ باشووری نیمچە دوورگەی کۆریا.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا) و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.



رژێمی کۆریای باکوور، کە ئێستا کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی هیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور هاوێژەکانی، بەهۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.





باسنيوز
Top