سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكراینا: رێگه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا به‌ته‌واوی داده‌خه‌ین
له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24، سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكراینا گوتی: "ئه‌مڕۆ باسی به‌هێزكردنی سنووره‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت به‌ته‌واوی رێگه له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ناو خاكی ئه‌وروپا بگرین".
پۆلینكۆڤیچ ئاشكراشیكرد، "وڵاته‌كه‌ی پێشنیازێكی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی 33 ملیار یۆرۆ بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان ته‌رخان بكرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژانه به سه‌دان په‌نابه‌ر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا كه له نائارامی دۆخی وڵاته‌كانیان راده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی روو له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رز كردۆته‌وه و وایكردووه فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا درووست بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆژانه به ده‌یان كه‌س كه بۆ گه‌یشتن به خاكی ئه‌وروپا، رێگای ده‌ریا هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌شتییه‌كانیان تێكده‌شكێن و له ئاوه‌كاندا ده‌خنكێن.
K24
