ترەمپ هەڕەشەیەکی ئابووری لە ئەوروپا دەکات
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، پێویستە یەکێتیی ئەوروپا رسوماتی گومرگی لەسەر کۆمپانیا، کەلوپەل و کرێکارانی ئەمریکا هەڵبگرێت.
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە ئەگەر یەکێتیی ئەوروپا رەسمی گومرگی لەسەر کەلوپەل و کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەڵنەگرێت، ئەوا وڵاتەکەی رەسمی گومرگی لەسەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان لە یەکێتییەکە، بەڕێژەی %20 زیاد دەکات.
باسنیوز
