پێنج چەکداری ئێرانی لە سنووری بەلووچستان کوژران و بریندار بوون

 پێنج چەکداری ئێرانی لە سنووری بەلووچستان کوژران و بریندار بوون
لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەلچوونی سەربازی لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، لانیکەم پێنج چەکداری ئێرانی کوژران و بریندار بوون.



بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیا و سەرچاوە ئێرانییەکان، شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گرووپێکی نەناسراو لە سنووری شاری "زابول" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو چەکداری ئێرانی کوژراون و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون.



بەپێی زانیاریی میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران لەو تێکهەڵچوونەدا موفەوەزێک بەناوی موحسێن شەهرەکی و سەربازێک بەناوی جەلال بێهبوودی کوژراون.



ماڵپەڕەکانی سوپای پاسداران ئاشکرایان کردووە ئەو تێکهەڵچوونە لەگەڵ "ئەشرار" (لە ئەدەبیاتی کۆماری ئیسلامیدا ئەشرار بە واتای پارتەکانی دژبەری ئێران لەقەڵەم دەدرێت) ڕووی داوە.



هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەن و پارتێکی ناوچەی بەلووچستان بەرپرسیارێتیی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەیان وەئەستۆ نەگرتووە.



باسنیوز
Top