بارەگایەكی میلیشیای حزبوڵا لە بەغدا گەمارۆ درا

 بارەگایەكی میلیشیای حزبوڵا لە بەغدا گەمارۆ درا
ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێكی ئەمنیی عێراق بارەگایەكی میلیشیای حزبوڵایان لە شاری بەغدا گەمارۆ دا.

دوای ئەوەی كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی میلیشیای حزبوڵا ئامادە نەبوون لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی عێراقی لە شەقامی فەڵەستینی رۆژهەڵاتی بەغدا بوەستن، شەڕە تەقە كەوتووەتە نێوان هێزەكانی میلیشیاكە و هێزە عێراقیەكان.

دوای ئەم تەقانەش، هێزە ئەمنیەكانی عێراق گەمارۆی بارەگای حزبوڵایان داوە لە شارەكە.

لە ئەنجامی تەقەكردنەكەشدا، دوو پۆلیسی عێراقی بریندار بوون.

ماوەی دوو كاتژمێرە گەمارۆكەی بارەگای میلیشیای حزبوڵا بەردەوامە و پۆلیس داوای لێ كردوون تێوەگلاوەكان و تەقەكەرەكانیان رادەست بكەن.









باسنيوز
Top