ئەمڕۆ چوارشەممە ( 20/06/2018) چەکدارانی تاڵیبان 30 سەربازی سوپای ئهفغانستانی کوشت
دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزان، حکوومەتی ئەفغانستان داوای لە تاڵیبان کرد، بۆ بەڕێکردنی جەژنێکی ئارام، ئاگربەست رابگەیەنن، تاڵیبانیش رهزامهندی دهربڕی.
لە رۆژانی جەژن چەند چەکدارێکی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان بە چەک و رومانە و ئاڕ پی جی چوونە لای یەک و جەژنە پیرۆزەیان لەیەک کرد، تەنانەت ئەملاولای یەکیشیان ماچکرد.
خەڵکی ئەفغانستانیش بەهۆی خوێنڕشتنی بەردەوام، داوایان کرد کە ئەو ئاشتییە بەردەوم بێت و ئیدی ئەو وێنە سێڵفیانە ببێتە کارێکی رۆژانە، بەڵام وەک هەمیشە هیواکەیان فەرامۆشکرا و دوای جەژنە پیرۆزە چوونەوە شوێنەکانی خۆیان لە جیاتی شیرینی جەژن، دەستیانکرد بە گوولە گۆڕینەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز :"چەکدارانی تاڵیبان لە هەرێمی بهدغیس هێرشیانکردۆتە سەر دوو خاڵی پشکنین و بەهۆیەوە 30 سەربازی سوپا کوژراون".
k24
