رووسیا چاوەڕێی 14 ملیار دۆلار لە مۆندیال دەکات

 رووسیا چاوەڕێی 14 ملیار دۆلار لە مۆندیال دەکات
حکوومەتی رووسیا چاوەڕێی 14 ملیار دۆلار لە جامی جیهانی (مۆندیال)ی 2018 دەکات.



بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 14/6/2018، یارییەکانی جامی جیهانی (مۆندیال)ی 2018 دەست پێ بکەن و لە یەکەم یاریشدا، هەردوو هەڵبژاردەی رووسیا و سعودیە بەرامبەر یەک یاری دەکەن.



ئەرکادی دفۆرکۆڤیچ، جێگری سەرۆکی حکوومەتی رووسیا و سەرپەرشتیاری لێژنەی رێکخستنی مۆندیال رایگەیاندووە، حکوومەتی وڵاتەکەی پێشبینی دەکات گەشتیاران و هاندەرانی مۆندیال بڕی 867 ملیار رۆبلی رووسی (زیاتر لە 14 ملیار دۆلار)، داهات بۆ رووسیا دەستەبەر بکەن.



ئەرکادی دفۆرکۆڤیچ هەروەها رایگەیاندووە،کە ئەو ژمارەیە زۆر گەورەیە و ئەگەر مۆندیال نەبوایە، ئەوا رووسیا ئەو گەشەسەندنە ئابوورییەی بەخۆوە نەدەبینی.



باسنيوز
Top