داعش له هه‌وڵی خۆڕێكخستنهوهدایه له سووریا
رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا كرده چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوه‌كه له پارێزگای دێره‌زوور له دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌یه) و هه‌وڵ ده‌دات له‌و سنووره‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه كوردییه‌وه لێی تهنگكراوهتهوه، بوونی خۆی بپارێزێت.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته، ریاز قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداو بۆ شیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی، رایگه‌یاندووه، داعش ئێستا ناچاره هه‌مان رێچكه‌ی قاعیده بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رچی توندوتیژی زیاتری پێوه‌دیاره.
شاره‌زایه‌كی دیكه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان، به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان حاج، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و ده‌ڵێت: "ئێستا داعش وێنه‌یه‌كی كۆپیكراوی قاعیده‌یه به هه‌ندێك توندوتیژی زیاتره‌وه".
K24
