دواى 35 ساڵ ئه‌مریكا ئه‌فسه‌رێكى هه‌ڵاتووى ده‌ستگیر كرد
دواجار له ساڵى 1983 نه‌قیب ولیام هاوارد هیوز، بینراوه، كاتێك بڕى 28 هه‌زار دۆلارى له‌ناوچه جیاجیاكانى ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ له حسابى بانكی خۆى ڕاكێشاوه.
پێش ئه‌وه، هیوز له ئه‌ركێكى نهێنی له هۆڵه‌نداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه له‌و ئه‌ركه‌یدا چاوى به فه‌رمانده‌كانى ناتۆ كه‌وتووه.
ده‌ستگیركردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره دواى ئه‌وه هات، كه له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به گومانى ساخته‌كاریی له پاسپۆرتهكهیدا، گوتوویه‌تى ناوم بارى ئۆبراینه.
له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به راِستییهكاندا ناوه و گوتوویه‌تى، من وڵیام هیوزم و به‌هۆى خه‌مۆكییه‌وه، وازم له سوپاى ئاسمانى هێناوه: "له‌و كاته‌وه ناوێكى ترم بۆ خۆم هه‌ڵبژاردووه.
هیوز یه‌كێك بوو له داواكراوه گرنگه‌كان به‌لاى هێزى ئاسمانیی ئه‌مریكاوه، به‌تایبه‌ت كه باجێكى هه‌بووه و به‌پێی ئه‌و باجه توانیویه‌تى ئاگادارى هه‌موو زانیارییه نهێنییه‌كان بێت.
باسنيوز
