هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە دەرەوە دەستی پێ کرد
رۆژی پێنجشەممە 7/6/2018، لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی تورکیا، دەستی پێ کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، هاووڵاتییانی تورکیا، کە لە ئەڵمانیا دەژین، دەتوانن لە 13 بنکەی دەنگدان لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی تورکیا لە ئەڵمانیا دەنگ بدەن، لە فەرەنساش لە شەش بنکە و لە نەمساشآ لە سێ بنکە، دەتوانن دەنگ بدەن.
بڕیارە رۆژی 24/6/2018، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لەناو وڵاتەکەدا بەڕێوە بچێت.
ناوی کاندیدەکان:
- رەجەب تەییب ئەردۆغان، کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)
- موحەڕڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
- خاتوو مەڕال ئاکشنەر، کاندیدی(پارتی باش)
- تەمەل کەڕەمەڵڵائۆغڵو، کاندیدی (پارتی سەعادەت)
- دۆغو پەرینچەک، کاندیدی (پارتی نیشتیمان)
- سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
باسنيوز
