چاوشئۆغڵۆ: دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا به‌رهه‌مدار بوون
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك له واشنتنه و له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى كۆبوويه‌وه.
چاوشئۆغڵۆ، له وته‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى بازرگانانى ئه‌مريكى و توركى كرد و گوتى: هيوادارين ئه‌مريكا شانبه‌شانى توركيا بوه‌ستێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و فه‌تحوڵڵا گويلهنى تيرۆريست.
گوتيشى: خۆشحاڵين به‌وه‌ى پێشكه‌وتنى به‌رچاو له دانووستانه‌كانمان هه‌ن و وتوێژه‌كانمان به‌رهه‌مدارن.
ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌مريكا له باره‌ى شارى (منبج) كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى نهخشهرێگهيهكى تايبه‌ت به‌و شاره رێككه‌وتن.
توركيا داوا ده‌كات شارى منبج بخرێته ژێر ركێفى هێزه‌كانى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى و ئيداره‌يه‌كى سه‌ر به توركيا له شاره‌كه درووست بكرێت.
هاوكات داواش ده‌كات، ئه‌مريكا پشت بكاته هێزه كوردييه‌كان كه شاره‌كه‌يان له ده‌ستى داعش رزگار كرد و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له شاره‌كه ده‌ربكرێن.
k24 -
