به‌رپرسێكى ئیمارات: قاسم سوله‌یمانى كۆتایی پێدێت
عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا، ڕاوێژكارى جێنشینی ئه‌بو زه‌بى له ئیمارات، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كی قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى، له ئه‌كاونتى خۆى له توویته‌ر نووسیویه‌تى: "چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م ماوه‌ته‌وه و ماوه‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌چێت".
ڕاوێژكاره‌كه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تر‌ى له‌باره‌ى توویتهكهیهوه نه‌داوه كه به‌چى هۆكارێكى ئه‌و بۆچوونه‌ى نووسيوه.
پێشتریش ئه‌و ڕاوێژكاره له‌باره‌ى لادانى ڕیكس تیله‌رسۆن، له پۆستى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، نووسی: "مێژوو ده‌ینووسێته‌وه، كه وڵاتێكى كه‌نداوى عه‌ره‌بى، ڕۆڵى لهدهركردنى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى وڵاتێكى زلهێزدا هه‌بووه".
دواى ئه‌و نووسینه، ڕاپۆرته میدیاییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئیمارات ڕۆڵی هه‌بووه له لادانى وه‌زیری ده‌ره‌وه له پۆسته‌كه‌ى و ئه‌وه‌شى له ڕێگه‌ى ئیلۆت بروویدی، سه‌رمایه‌دارى ئه‌مریكییه‌وه كردووه، كه یه‌كێك بووه له گه‌وره بهخشنهرهكان بۆ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى تره‌مپ و په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ ئیماراتدا هه‌یه.
باسنيوز
