ناتۆ ئیسرائیل له جه‌نگی دژ به ئێران بێ‌ئومێد ده‌كات
ئه‌م قسانه‌ی ستۆڵتنبێرگ له لێدوانێكدا هاتوون كه له رۆژنامه‌ی "دێر شپیگل"ـی ئه‌ڵمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتی، "ئیسرائیل هاوبه‌شێكی هاوپهیمانێتییهكهیانه نه‌ك ئه‌ندام"، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، "ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئه‌ندام كه له‌ئه‌ستۆی ناتۆیه ئیسرائیل ناگرێته‌وه".
ئه‌مینداری گشتی ناتۆ گوتی، "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان نابێته به‌شێك له كیشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یاخۆد ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێن".
ئه‌م لێدوانه‌ی ستۆڵتنبێرگ له‌كاتێكدان، كه گرژییه‌كانی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ته‌قینه‌وه و رۆژانه هه‌ره‌شه‌ی خوێناوی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن.
K24 -
