لە سعودیە دوو كه‌س به‌ چه‌قۆ په‌لامارى پۆليسێكيان داوه‌ و دواتر ده‌ستيان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى پۆليسدا

لە سعودیە دوو كه‌س به‌ چه‌قۆ په‌لامارى پۆليسێكيان داوه‌ و دواتر ده‌ستيان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى پۆليسدا
پۆليسێكى سعووديه‌ كوژرا و چوار پۆليسى ديكه‌ بريندار بوون له‌ ئاكامى ئه‌و هێرشه‌ى به‌ چه‌قۆ و چه‌كى ئۆتۆماتيكى له‌ پارێزگاى تائيفى خۆرئاواى سعووديه‌، كرايه‌ سه‌ر بنكه‌يه‌كى پۆليس.

سايتى (سبق)ى سعووديه‌ بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، دوو كه‌س به‌ چه‌قۆ په‌لامارى پۆليسێكيان داوه‌ و دواتر ده‌ستيان گرتووه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى پۆليسدا و هه‌ڵيانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى پۆليس له‌ ناوچه‌كه‌.

دواى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى يه‌كێك له‌ په‌لامارده‌ره‌كان بريندار بووه‌ و به‌ بريندارى ده‌ستگيركراوه‌ و دووه‌ميشيان توانيويه‌تى را بكات.




K24
Top