به فهرمی حكوومهتی ئیسپانیا داوای قهرهبووكردنهوه له كریستیانۆ دهكات
کریستیانۆ 14 ملیۆن یۆرۆ دەداتە گەنجینەی ئیسپانیا، بەڵام حکومەتی ئەم وڵاتە ئەم بڕە پارەیە ڕهت دەکاتەوە.
دوای ئەوەی پێشتر كریستانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە خۆدزینەوە لە باجی ئەم وڵاتەوە لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار کرا، گەنجینەی ئیسپانیا وەک قەرەبوو داوای 28 ملیۆن یۆرۆی لەو یاریزانە کرد و دۆنیش لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە بڕی14 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی گەنجینەکە کردووە، بەڵام گەنجینەی ئیسپانیا ئەم برە پارەیەی رەتکردۆتەوە و رایانگەیاندووە کە پێویستە تەواوی پارەکەیان پێشکەش بکرێت.
یاریزانی پۆرتوگالی ئەگەر تاوەکو دوای جامی جیهانی رووسیا ئەو پارەیە نەدات بە گەنجینەکە، ئەوا پێشبینی دەکرێت کار بەو برگەیە بکرێت کە رۆناڵدۆ بۆ ماوەی هەشت ساڵ زیندانی بکرێت.
k24 -
