ده‌یلى ته‌له‌گراف: په‌یوه‌ندیی ڕووسیا و ئێران له سووریا به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت
ئاماده‌كارى ڕاپۆرته‌كه، نووسیویه‌تی: "تادێت نیگه‌رانیی و بێزاربوونى ڕووسیا له‌بوونى ئێران له سووریا زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ك نیگه‌رانیشه له ناكۆكیی نێوان ته‌ل ئه‌بیب و ئێران، كه ڕه‌نگه دواجار ببێته هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوخۆیی له سوریا".
ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زارى «چاگاى تزۆرییل» به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی له وه‌زاره‌تى هه‌واڵگریی ئیسرائیل، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه «گه‌شبینه» به‌ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێ له سووریا به كۆتایی هاتنى ئۆقره‌یی ڕووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووریا به‌رامبه‌ر ئێران.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى: "ڕووسه‌كان به‌گرنگه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له سووریا، پێموایه ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه كردووه، گه‌ر ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام بن، له‌ئه‌نجام ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو پلانه‌كانیان".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، ئێران بنكه‌ى سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی له سووریا نه‌بێت، كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ل ئه‌بیب.
هاوكات، «مایكڵ هۆرۆفیتز» گه‌وره‌ى شیكاران له گرووپی «لۆ بیگ» بۆ ڕاوێژكاریی جیۆسیاسی، ڕای گه‌یاندووه: "ڕاپۆرت و زانیاریی هه‌یه كه هێزه ئاسمانییه‌كانى سووریا هه‌وڵ ده‌دات هێزه ئێرانییه‌كان له بنكه ئاسمانییه‌كان دوور بخاته‌وه، چونكه ئیسرائیل به‌به‌رده‌وامى ده‌یانكاته ئامانج".
باس‌نیوز
