ئێران: ئەگەر لە دانوستان لەگەڵ ڕۆژئاوا نەگەینە ئەنجام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێینەوە

 ئێران: ئەگەر لە دانوستان لەگەڵ ڕۆژئاوا نەگەینە ئەنجام لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکشێینەوە
بە گوتەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەگەر لە دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا لەبارەی پرسی ناوکی و مەرجەکانی ئێران نەگەیەنە ئەنجام، ئێمەش لە ڕێککەوتنی ناوکی دەکشێینەوە.



عەباس عێراقچی، جێگری محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوێ ڕابردوو 2018/5/27 لە کەناڵی فەرمیی خەبەری ئێران ئاشکرای کرد، هەتا ئێستا دوو هەفتە لە دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی تێپەڕیوە و ئەم گفتوگۆیانە تا چەند هەفتەی دیکەش دەخایەنن و ئەگەر بێت و لەگەڵیان نەگەینە ئەنجامێک و ویست و داخوازییەکان بەدەی نەیەن، ئێرانیش لە ڕێککەوتنی ناوکی (بەرجام) دەکشێتەوە.



عێراقچی ڕوونیشی کردەوە، بە هاتنە دەرەوەی ئێران لەو ڕێککەوتنە هەموو بارودۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕێککەوتن و ئێران درێژە بە چالاکییە ناوکییەکانی خۆی دەداتەوە و یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ یەکلایەنەکانی خۆیان دەخەنەوە گەڕ و هاوکات بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشیش جێبەجێ بکات."



پاش نزیکەی سێ هەفتە لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی، چین، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان ڕایان گەیاندووە کە پابەندی مانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەبن و ئێران و بەتایبەت عەلی خامنەیی چەند مەرجێکی بۆ ئەورووپییەکان دەستنیشان کردووە هەتا درێژە بەو ڕێککەوتنە بدەن و هەڕەشەشیان کردووە گەر ئەو مەرجانەیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوانیش لەو ڕێککەوتنە دەکشێنەوە.




باسنيوز
Top