وه‌زیری ناوخۆى ئه‌ڵمانیا: لێكۆڵینه‌وه له هه‌زاران دۆسییه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ینه‌وه
به‌پێی میدیاكانى ئه‌ڵمانیا، حكوومه‌ته‌كه‌ى مێركل دواى ئه‌وه‌ى بۆى ده‌ركه‌وتووه، به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌ران زانیاریی دۆسییه‌كانیان ڕاست نییه، ده‌ستى به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌زاران دۆسیه‌ى په‌نابه‌رى كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه، (هۆرست زیهۆڤه‌ر) وه‌زیری ناوخۆى ئه‌ڵمانیا، له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى (میتل بایریشه تسایتۆنگ)ى ئه‌ڵمانى، ڕای گه‌یاندووه: "له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ى ئه‌و دۆسییه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌م".
له مانگى نیسانى ڕابردوو، ده‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رێكى پێشوو له ناوچه‌ى بریمه‌ن له‌ماوه‌ى ساڵانى 2013 تا 2016 زیاتر له 1200 مافى په‌نابه‌رێتى به په‌نابه‌ران داوه، له‌كاتێكدا ئه‌و په‌نابه‌رانه مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێدا نه‌بووه.
وه‌زیری ناوخۆى ئه‌ڵمانیا، گوتیشی: "ده‌بێت ئه‌م كاره فراوان بكرێته‌وه و ته‌نها له‌ناوچه‌ى بریمه‌ن نه‌بێت كه ده‌ست به‌و ڕێكاره كراوه".
وه‌ك میدیاكانى ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، داواكارى گشتیی به‌تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل، ده‌ستى به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئافره‌ته و پێنج كه‌سى تر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له 10 نووسینگه‌ى تر ده‌كرێت، كه مافى په‌نابه‌رێتییان به‌په‌نابه‌ران داوه و گومانى ئه‌وه هه‌یه، په‌نابه‌ره‌كان مه‌رجه‌كانیان تێدا نه‌بێت.
به‌هۆى قه‌یرانه‌كانى سووریا و ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه، له‌دواى ساڵى 2014 سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى به‌لێشاو ڕوویان كرده وڵاتى ئه‌ڵمانیا و به‌شێكى ۆزریان مافى په‌نابه‌رێتییان وه‌رگرت.
باسنيوز
